Mozhghan Kavousi greets NYKFF7
We are thrilled to present Mozhgan Kavousi’s film Hope (Hiwa) at the Film Festival, coming to New York in October. Watch Kavousi’s greeting to the NYKFF7 here! The video is in Sorani, with English subtitles
Mozhgan Kavousi was born in 1976 to a family of Kurds exiled in Kelardasht in Mazandaran. She holds a master’s degree in art research. She is an activist in linguistic and ethnic rights and in Kurdish language and literature. She is also active against gender discrimination. She has been arrested and imprisoned twice. She authored a book, The Only Survivor, in the Kurdish dialect Kelardasht. In addition to Hiwa, she directed another short film Sad Cold Flowers. She writes articles and lectures. She is married and has two children.
مۆژگان کاووسی لە ساڵی ١٩٧٦ لە یەکێک لە بنەماڵەکانی کوردە دوورخراوەکانی
کلاردەشت لە پارێزگای مازەندەران لە دایک بوو. خوێندنی لە لقی
لێکۆڵینەوەی هونەر هەتا ئاستی ماستەر درێژە پێ داوە. خێزاندارە و دوو
منداڵی هەیە. چالاکی بواری مافی زمانی و ئەتنیکییە. ساڵانێکە لە لەپێناوی
کەڵکەڵە و خۆشەوستییەک ک بۆ زمان و ئەدەبی کوردی هەیەتی چالاکی دەنوێنێ.
ئەو بە هۆی ئەم چالاکییانەی بەڵام بە بیانووی تر، هەتا ئیستا دوو جار
دەسبەسەر کراوە و لە بەندیخانەدا ڕاگیراوە. جگە لەمە لە پێناو نەهێشتنی
هەڵاواردنی ڕەگەزی و جێندریش هەڵسووڕاوە. هەندێک لە بەرهەمەکانی ئەمانەن:
وەرگێڕانی کتێبی تاقە پاشماوە، نووسینی کتێب بۆ منداڵان بە بنزاراوەی
کوردیی کلاردەشتی، دروست کردنی کورتەفیلمەکانی “گوڵە ساردە بەپەرۆشەکان”
و “هیوا” دەربارەی مەترسیی تێداچوونی پیشەسازیی دەستکردی کوردەکان و
هەروەها زمانی کوردی لە کلاردەشت بەشێکی تر لە چالاکییەکانی بریتین لە
نووسینی چەندین وتار و بەڕێوەبردنی هەندێک کۆ بوونەوە.
Mozhgan Kavousi completed a filmmaking course at Chalus Youth Cinema Association. Her short (120 seconds) documentary Sad Cold Flowers addresses the danger of losing the hand-woven jajim of the Kelardasht Kurds. She is currently working on a short documentary about the earthquake in Kermashan. Hiva is her first professional film.
مۆژگان کاووسی کە یەکەمین فیلمی پرۆفیشناڵی بریتییە لە فیلمی “هیوا”،
دەورەی ڕاهێنانی فیلمسازیی لە ئەنجومەنی سینەمای لاوانی چالووس تێپەڕ
کرد. کاووسی کە دەرچووی پلەی ماستەری لقی لێکۆڵینەوەی هونەرە، بەر لەم
فیلمە کورتە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بەناوی “گوڵە ساردە بەپەڕۆشەکان” دروست
کردووە کە بابەتەکەی بریتییە لە مەترسیی تێداچوونی پیشەسازیی مافوورەی
دەسکرد لە ناو کوردەکانی کلاردەشت. کورتیلەفیلمی ١٢٠ چرکەیی “بەرباد” هەر
بەم ناواخنە یەکێکی تر لە بەرهەمەکانیەتی. ناوی کورتەفیلمێکی
دێکۆمێنتاریی مۆبایلی کە ئیستا خەریکی بەرهەم هێنانیەتی “ئافرەت”ە کە
دەربارەی بوومەلەرزەی کرماشانە.